English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراقییه‌كان له‌ 2019 له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بیانیانه‌ دێن، خانووبه‌ره‌یان له‌ توركیا كڕیوه‌
2020-01-15 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ داتای دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركی ده‌ری ده‌ری خست، له‌ كڕینی خانووبه‌ره‌ له‌ توركیا له‌ ساڵی 2019، عێراقییه‌كان له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بیانییه‌كان دێن.

داتاكان روونیان كرده‌وه‌، له‌ ساڵی 2019 هاوڵاتیان عێراقی له‌ ریزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی لیستی كڕیارانی خانووبه‌ره‌ له‌ توركیا دێت كه‌ حه‌وت هه‌زار و 596 خانووبه‌ره‌یان كڕیوه‌، ئێرانییه‌كانیش له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م دێن به‌ كڕینی پێنج هه‌زار و 423 و روسییه‌كان به‌ كڕینی دوو هه‌زار و 893 خانووبه‌ره‌ له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێن، دواتر سعودیه‌ به‌ دوو هه‌زار و 208 و ئه‌فغان به‌ دوو هه‌زار و 191 خانووبه‌ره‌ دێن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، به‌به‌راورد به‌ ساڵی 2018 ساڵی پار فرۆشی خانووبه‌ره‌ له‌ ساڵی رابردوو به‌ رێژه‌ی  14.7 له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌، له‌ 2019 كۆی گشتی فرۆشی خانووه‌به‌ره‌ گه‌یشته‌ 45 هه‌زار و 483 خانووبه‌ره‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌مساڵ شاری ئه‌سته‌نبول زۆرترین خانووه‌به‌ره‌ی لێ فرۆشراوه‌، بڕی 20 هه‌زار و 857 خانووبه‌ره‌ی لێ فرۆشراوه‌، دواتر ئه‌نتاڵیا دێت به‌ هه‌شت هه‌زار و 951 خانووبه‌ره‌، پاشان شه‌نقه‌ره‌ به‌ دوو هه‌زار و 539.

 

 





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad