English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ڕێكەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015  نەمردووە
2020-01-15 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ڕێکكەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کە لە ساڵی 2015 دا واژووکرا بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەرنامە ناوەکیەکەی نەمردووە.

محەمەد جەواد زەریف لە میانەی لێدوانێکیدا لە نیودەلهی وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە " یەکێکە لە باشترین ڕێکەوتنەکان."

دوێنێ سێشەممە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بگۆڕێت بۆ ڕێكەوتنەکەی خۆی بەمەبەستی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

لەلای خۆشیەوە سەرۆک ترامپ وتی هاوڕایە لەگەڵ جۆنسندا لەسەر ئەوەی " ڕێکەوتنی ترامپ " دەبێت شوێن ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی " ڕێکەوتنی ترامپ " ی ڕەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوەکیەکان و وتی " پێشنیارێکی نامۆیە."

 

VOA





ئەم هەواڵە 5044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad