English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کونسوڵخانە و نووسینگەکانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان
2020-01-15 [01:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


                فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماری کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیای له‌ هه‌رێم ئاشكرا كرد، وتی، ژمارەی كۆنسووڵخانەی گشتی وڵاتان ٢٣ كۆنسووڵخانەن، هاوکات شه‌ش كۆنسووڵخانەی فەخری و ژمارەیەک نووسینگە و ئاژانسی وڵاتانی دونیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.

 رێبوار بابكەیی، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیا لە هەولێر، بۆ هاوسەنگی سیاسەتكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، هاوکات ئەو ئاسایش و ئارامییەی لە هەرێمدا بەرقەرارە هۆکارێکی دیکەیە، جەختیش دەكاتەوە، كە حكومڕانیی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا نموونەیەكی سەركەوتووی هەیە، کە تاكە ناوچەیە لە عێراقدا بە رێژەیەكی باش سەقامگیریی ئاسایش و سیاسی و كۆمەڵایەتیی تێدایە.

رۆژی دووشەممە رێككەوتی ١٣ی ئەم مانگە، واژووی درووستکردنی بینای كۆنسووڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە دیوانی وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێم كرا و شوێنی کونسوڵخانەکەش دیاریکرا، کە دەکەوێتە سەر رێگەی پیرمام_ هەولێر،

بابكەیی، دەستنیشانکردنی شوێن بۆ دروستکردنی بینای كۆنسووڵخانەی چین لە هەولێر، بە دەستكەوتێكی باش ناو دەبات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و ڤیتۆی هەیە، كەمتریش خۆی لە ململانێی سیاسەت دەدات، لە لایەكی دیكەیشه‌وه‌ دووەم وڵاتی گەورەی ئابوورییە لەسەر ئاستی جیهان.

ئاماری فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیا:

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی وڵاتان:

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی هاشیمی ئەردەن

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی میرنشینی عەرەبی یەكگرتووی ئیمارات

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری توركیا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری چیك

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری چینی میللی

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری رووسیای فیدراڵ

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی سعوودی عەرەبی

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری فەڕەنسا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری سودان

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی فەلەستین

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی وڵاتی كوەیت

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی هەنگاریا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی هۆڵەندا

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی هیندستان

 

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری یۆنان

 

كۆنسووڵگەریی كۆماری ئیتاڵیا

 

كۆنسووڵگەریی كۆریا

 

ئاژانسی كۆنسووڵگەریی كۆماری پۆڵەندا

 

كۆنسووڵگەریی كۆماری میسری عەرەبی

 

كۆنسووڵگەرییە فەخرییەكان:

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی شانشینی ئیسپانیا

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی بیلاروسیا

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی شانشینی دانیمارك

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری سۆشیالیستی دیموكراتی سریلانكا

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری سلۆڤاكیا

 

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری قوبرس

 

نووسینگەی وڵاتان:

 

نووسینگەی كۆنسووڵگەریی كۆماری رۆمانیا

 

نووسینگەی كۆنسووڵگەریی ژاپۆن

 

نووسینگەی باڵیۆزخانەی شانشینی سوید

 

نووسینگەی باڵیۆزخانەی كەنەدا

 

بەشی كاروباری ئابووری و بازرگانیی باڵیۆزخانەی بولگاریا

 

نووسینگەی بازرگانیی كۆماری نەمسا

 

نووسینگەی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا

 

نووسینگەی نوێنەرایەتیی یۆنامی

 

ئاژانسی هاریكاری نێودەوڵەتیی ژاپۆن_ جایكا

 

ئاژانسی هاریكاریی نێودەوڵەتیی كۆریا_ كۆیكا

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad