English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: ئێرانییەکان من و خەڵکی ئەمریکایان خۆش دەوێت
2020-01-15 [05:58 AM]

ZNA- هەولێر


دۆنالد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا دەڵێت دژبەرانی دەستەڵاتی ئێران من و خەڵکی ئەمریکایان خۆش دەوێت، بۆیە ئامادە نەبوون پێ بنێنە سەر ئاڵاکەمان.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ١٥ی تشرینی دووهەم، لە شاری میلواکی ویلایەتی ویسکانسیەن، ئاماژەی به خۆبواردنی دژبەرانی دەستەڵاتی ئێران بۆ شێلانی ئاڵای ئەمریکا کرد و گوتی: ژرێمی ئێران بە راخستنی ئاڵای ئەمریکا لە گۆڕەپانێک هەوڵی‌دا خەڵکەکە پێ بنێنە سەری و بەسەریدا بڕۆن، بەڵام دژبەرانی دەستەڵاتی ئێران لە ئاڵاکە لایاندا و ئامادە نەبوون پێ بنێنە سەری.

ترەمپ ئەم کاردانەوەیەی خۆپێشاندەرانی ئێرانیی بە پێشکەوتنێکی بەرچاو بۆ ئەمریکا لێکدایەوە.

دوای ئەوەی فڕۆکەی گەشتیاریی بۆینگی هێڵی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە سەر شاری تاران بە هۆی مووشکی دژە فڕۆکەی سوپای پاسداران کەوتە خوارەوە، هەتا ئێستا واتە ماوەی پێنج رۆژە خۆپێشاندانی بەربڵاو لە شارەکان بە تایبەت لە نێو زانکۆکانی تاران و چەند شاری دیکە بەردەوامن. یەکێک لە دروشمەکانی خۆپێشاندەران ئەمەیە کە دەڵێن : "درۆیە کە دەڵێن ئەمریکا دوژمنمانە، دوژمن لێرە لە سەر سەرمانە."

 

 





ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad