English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل حەماس ئاگرباران دەکەن
2020-01-16 [07:01 AM]

ZNA- ھەولێر


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) ئاگرباران دەکەن.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، شەوی چوارشەممە 15-1-2020، فڕۆکە جەنگییەکانیان دوو بارەگای سەربازیی حەماسی لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە، کە یەکێک لە بارەگاکان بریتی بووە لە کارگەی دروستکردنی چەک.

بۆردومانکردنی ئەو دوو بارەگایەی حەماس دوای ئەوە دێت، کە کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازیی حەماس ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکان کرد.

حەماس بزووتنەوەیەکی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad