English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلۆنیا لە بواری کشت‌وکاڵ هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات
2020-01-16 [12:33 PM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە پێی رێکكەوتنێک سوود له ئەزموونەکانی  پۆڵۆنیا وەردەگرێت.

شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وارشۆی پایتەختی ئەم وڵاتە لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی پۆلۆنیا کۆبووەتەوە.

باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حكومەتی هەرێم و محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژووری بازرگانی كوردستان لەكۆبوونەوەكە ئامادە بوون.

بێگەرد تاڵەبانی لەم کۆبوونەوەیەدا تیشكی خستەسەر وەبەرهێنانی كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان.

وەزیری کشتوکاڵ گوتی: دەرگا لە بەردەم وەبەرهێنەرانی بیانی کراوەیە بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

 





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad