English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا: عێراق به‌جێناهێڵین
2020-01-16 [02:30 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، پیتەر ستانۆ ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە،‌ کە گوایە بەھۆی گرژییەکانی ئەمدوایە بەنیازن عێراق بەجێبێڵن و گوتیشی:‌ یەکێتی ئەوروپا ھەرگیز عێراق بەتەنیا بەجێناھێڵێت و بەردەوام دەبن لە ھاوکارییەکانیان بۆ گەلی عێراق.

ھەروەھا ئەو گوتەبێژە گوتیشی:‌ لە ھەوڵەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبن.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس، رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەھدی پێی راگەیاندووین، بەغدا دەخوازێت سەرباز و راوێژکارەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتەکەی بمێننەوە. 

دوێنێ لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتارێکدا گوتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی، دڵنیا کراومەتەوە، کە عێراق دەیەوێت ھێزە ئەڵمانییەکان بمێننەوە بۆ ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان.





ئەم هەواڵە 7135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad