English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا لە کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا بێلایەنی رادەگەیەنێت
2020-01-16 [05:26 AM]

​ZNA - هەولێر


مەولود چاووش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت توركیا لە کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا ناتوانێت لای هیچکامیان بگرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ھەر بۆیە ھەموو لایەنەكان دەبێ بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان هەوڵ بدەن.

بە گوتەی چاووش ئۆغڵو ئەوان ھەوڵێكی زۆریان داوە گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كەم بكەنەوە و نابێت عێراقیش ببێتە مەیدانی ململانێی نێوان ئەم دوو وڵاتە، بەڵكوو پێویستە كێشەكان بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بكرێن.

وەزیری دەرەوەی توركیا هەروها دەڵێت، لە بەرانبەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران وەستاوینەتەوە، بەلام لەسەر پرسی گرژەییەكانی نێوان ئەم دوو لایەنە ناتوانین لایەنگری لە ھیچ لایەك بكەین، بەڵكوو دەبێگت رێگەیەك بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بدۆزینەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad