English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنگاوە كردەییەكانی كابینه‌ی نۆیەم و كوردستانی بەهێزتر
2020-01-17 [07:51 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوای هاتنه‌ سه‌ركاری حكومه‌تی كوردستان خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی ‌و هیوایەكی زۆری بە كابینەی نوێەم هەبێت، بەجۆرێك ئەگەر نەتوانێت گۆڕانێكی ریشەییش بكات، بەڵام دەتوانێ ببێتە هەنگاوی سەرەتا بۆ گۆڕانكاری لە كۆی كایەكانی حوكمڕانی، بە تایبەتیش لە بواری سەروەریی یاسا و دادپەروەری بە هەردوو فۆرمە سیاسی ‌و كۆمەڵایەتیەكەیەوە. بەرنامە وپرۆگرامی كردەیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە ماوەی نزیكەی چوار مانگی رابردوو و جیدییەت بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و گشت پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لەلایەك و لەلایەكی تر ئەو بەرنامە تایبەتەی كە خۆی چاكسازییە لە گشت سێكتەرەكانی نێو هەرێمی كوردستان هیوا و متمانەیەكی زۆرە لە نێو هاولاتیان و حكومرانی كوردستان .
لە سەرەتای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئیرادەیەكی بەھێز ھەبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، زیاتر كاری لەسەر كردار كردوە نەك درووشم، تا ئێستا چەندین كەیسی رووبەرووی دادگا كراوەتەتەوە و و پڕۆسەكەش بەردەوامە، وەك سەرۆكوەزیرانیش ئاماژەی پێكرد، پڕۆسەی چاكسازی بە رۆژێك و دووان كۆتایی نایەت.لە سەد رۆژی رابردوودا ھەنگاوی جیددی لەلایەن حكوومەتەوە نراون، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانەوە، واتە حكوومەت ویستوویەتی چاكسازی لە ھەموو جومگەكاندا بكات، بەڵام ھەندێ شوێنیش ماون بۆ ئەوەی كاریان تێدا بكرێت، بۆ نموونە چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، كە پێویستە بە جورێك چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، لەوانەش كردنەوەی ژمارەی حیسابی. زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرانیش سوودی زۆری بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان گەیاندووە، چونكە ساڵانی رابردوو بە ھۆی قەیرانی داراییەوە لەوانەیە دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەت بەپێی خواستی ھاووڵاتیان نەبووبێت، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی رێكسختنەوەی دەوام، ھاووڵاتیان دڵخۆشن بەوەی لە كەمترین كاتدا زۆرترین مامەڵە لە فەرمانگەكان ڕایی دەكەن.
جێبەجێكردنی ئەو پلان و بەرنامانە هەر لە شێوازی رێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران بگرە تا نەهێشتنی رۆتین و راییی كردنی كاری هاوڵاتیانی كوردستان و پەیوەندی راستەوخۆیی بەرپرس و هاوڵاتییەكی ئاساییی لە سەرٍەتاكانی ئەو بەرنامە گشتیرە ئاماژەیەكی روونە بۆ ئاسانكاری و نەهێشتنی هەموو ئەو بەربەستانەی كە لە رابردوو كێشەی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان لە كاتی رایكردنی كارەكانیان لە دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان وەك بەربەست دروست ببوون .لەلایەكی ترەوە ، ستراتیژی حكومەتی كوردستان بۆ بەرچاوروونی كار وپرۆژەكان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ، بەرنامەیەكی سەركەوتوویی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە بۆ دروستبوونی زیاتر متمانە لە نێوان خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی رابردوو، گڵەیی زۆر بۆ نەبوونی بەرچاویی روونی و پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و حكومەت هەبوون .
روون وئاشكرایە، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەنێو فەرمانگەكانی حكوومەت زۆر زیادی كردووە و دەشڵێت: "لە دەستەی مافی مرۆڤ سكاڵاتۆماركردن كەمی كردووە لەسەر ئەو كێشانەی پێشتر ھەبوون، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی حكوومەت بە شێوەیەكی یاسایی و رێكوپێك كارەكانیان بەڕێوە دەبەنهەروەها ، ستراتیژی حكومەتی كوردستان بە جیدیەتی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ پێگریكردنی و بەرنامەی چاكسازی و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵكاران و هەموو ئەو كەس و كۆمپانیاییەی كە لە رابردوو ، هەڵپەرستكارانە مامەڵەی كردووە ، هەنگاویی گرنگن . لایی هەمووان روون و ئاشكرایە ، ھاووڵاتیان كاتێك سەردانی فەرمانگەیەكی حكوومەت دەكەن، بە شێوەیەك پێشوازییان لێ دەكرێت، كە حكوومەت ھی ھەموومانە.بە شێوەیەكی گشتی هەموو ئەو هەنگاوە كردەییە ستراتیژیانەی كابینەی نۆیەمی حكومەت چ لە بواری ئاوەدانی و چاكسازی و سێكتەرەكانی تر هیوایەكی زۆرن بۆ كوردستانێكی بە هێزتر..





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad