English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامیەتی سلێمانی خاوەنی چێشتخانەیەك رووبەرووی رێكارە یاساییەكان دەكاتەوە
2020-01-18 [12:39 PM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له‌ گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه‌؛ خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها؛ مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه‌، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌ تائه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad