English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆماڵ.. بەتەقینەوەیەك چوار هاوڵاتی تورك برینداربوون
2020-01-18 [02:07 AM]

ZNA - هەولێر


 

به‌ پێی زانیاریه‌ سەرەتاییەكان، چوار كرێكاری كۆمپانیایه‌كی توركی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیكی بۆمبڕێژكراو له‌ مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ مۆگادیشۆ ده‌ستكه‌وتووه‌، ئه‌و چوار كه‌سه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ سۆماڵ كراون و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

پێشتر له‌ 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا، ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی له‌ نێودابوو له‌ نزیك بنكه‌ی گومرگی مۆگادیشۆ ته‌قێندرایه‌وه‌. له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا زیاتر له‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ دووانیان هاووڵاتی تورك بوون.

رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، ناوبه‌ناو كۆمپانیا توركیه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌رقاڵی بنیاتنانی ژێرخان و رێگاوبانن.

 

 

aa





ئەم هەواڵە 4843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad