English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سه‌نگه‌سه‌ر گه‌نجێك به‌ چه‌قۆ بریندار كرا
2020-01-18 [02:14 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە سەنگەسەر گەنجێک بە چەقۆ بریندار کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو ١٧/١/٢٠٢٠، بریندارێک بەناوی (ا، ع، ق) تەمەن ٢٠ ساڵ و پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە ھەبوو و بەھۆی سەختیی برینەکەشی، بۆ سلێمانی بەڕێ کرا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، بە گوتەی گەنجەکە، چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ ھێرشیان کردووەتە سەری و کەسەکانیش ناسراون، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤١٣ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad