English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راھێنەرێک و ناوبژیوانێک و چەند یانەیەک سزا دەدات
2020-01-18 [03:38 AM]

ZNA  - ھەولێر



ئەمڕۆ شەممە ١٨/١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

١- نووسراوی یانەی ھەڵبجەی شەھید بە ژمارە ٧ لە رێکەوتی ١٦/١/٢٠٢٠ تایبەت بە یاریگەی یانەکەیان (شاھۆ حەمە فەرەج)، کە بە تەواوی ئامادەکراوە و کەم و کوڕی نییە، بۆیە رەزامەندی درا یاری داھاتوویان لەسەر یاریگەی ناوبراو ئەنجام بدەن.
٢- بڕیاردرا بە زیادکردنی دوو یاریزانی ناوەوەی ھەرێم بۆ یانەکانی خولی پلەیەکی کوردستان، ئەم زیاد کردنە لەسەر لیستی ناوی یاریزانان دەبێت و ژمارە یاریزانان بۆ ھەر یانەیەک دەبێتە (٢٧) یاریزان.
٣- دوای ئەنجامدانی یارییەکانی گەڕی سێزدەیەم و کۆتایی لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، بۆ پشووی نێوان ھەردوو قۆناغ خولەکە لە رێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ دەوەستێت، لە رۆژی پێنجشەممە ٦/٢/٢٠٢٠ دەست پێدەکاتەوە.
٤- گواستنەوەی زستانەی یاریزانانی خولی نایابی کوردستان بۆ ماوەی (١٠) رۆژ دەبێت، لە رێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٠ تاکو ٦/٢/٢٠٢٠ ئەم گواستنەوەیە تەنیا لە نێوان یاریزانانەکانی خولی نایابی کوردستان دەبێت، بەڵام یاریزانانی خولی نایابی کوردستان ئازادن بۆ ھەر یانەیەک لە ھەر پلەیەک بێ یاری بکەن، ئەمەیش لەبەر ئەوەی خولی نایابی کوردستان بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
٥- ھەموو یاریزانێکی خولی نایابی یانەکانی کوردستان مافی گواستنەوەیان لە یانەیەک بۆ یانەیەکی دیکە ھەیە، بە مەرجێک نووسراوی مافی دەستبەرداربوونی (نسخە اێلی)، پێش رێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٠ پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات، بە پێچەوانەوە مافی گواستنەوەی نامێنێت.
٦- یانەکانی خولی نایابی کوردستان دەتوانن پێنج یاریزان لەسەر لیستی ناوی یاریزانەکان زیاد بکەن، بەڵام مەرجە یاریزانەکان ناوەوەی ھەرێم بن، بەمەیش کۆی گشتی لیستی یاریزانانی خولی نایابی کوردستان دەبێتە (٣٥) یاریزان.
٧- بە ھۆی ھەڵەی زەقی بە ھەژمار نەکردنی لێدانێکی سزای دروست بۆ یانەی شەقڵاوە، لە یاری نێوان شەقڵاوە و خاک لە خولی پلەیەکی کوردستان، بڕیاردرا بە راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاستی یارییەکە (محەمەد حەسەن) بۆ ماوەی یەک مانگ لە بەرێوەبردنی یاری.
٨- بە ھۆی رووداوەکانی یاری نێوان دەربەندیخان و زێرەڤانی لە خولی نایابی کوردستان، بڕیاردرا بە:
ڕ- بە ھۆی بەکارھێنانی وتەی ناشیرین بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە و دەرکردنی بە کارتی سوور، بڕیاردرا بە غەرامە کردنی راھێنەری یانەی دەربەندیخان (ھۆگر عەبدوڵڵا) بە بڕی ٥٠٠,٠٠٠ پێنج سەد ھەزار دینار و، راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، کە ناتوانێت لە نێو یاریگە لەگەڵ یانەکەی ئامادە بێت، لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە سزای باوەڕپێنەکردن بە بڕوانامەکانی بەسەر دەسەپێنرێت.
ب- غەرامەکردنی یانەی دەربەندیخان بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار، ئەمەیش بە ھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرین و ترسناک لە لایەن ھاندەرانی یانەی دەربەندیخان، کە بووەتە ھۆی وەستانی یارییەکە.
ت- پێویستە یانەی دەربەندیخان کۆی غەرامەکانی پێش یاری داھاتوویان لە بەرامبەر یانەی نەورۆز لە خولی نایابی کوردستان، رادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە یارییەکەیان ئەنجام نادرێت و بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ بۆ یانەی نەورۆز ھەژمار دەکرێت.
٩- بە ھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرین و ترسناک لە لایەن ھاندەرانی یانەی ھەڵۆ، لە یاری نێوان ھەڵۆ و شەقڵاوە لە خولی پلەیەکی کوردستان، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی یانەی ھەڵۆ بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار، پێویستە یانەی ھەڵۆ بڕی غەرامەکەی پێش یاری داھاتوویان لە بەرامبەر یانەی ئاسۆ لە خولی پلەیەکی کوردستان، رادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە یارییەکەیان ئەنجام نادرێت و بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ بۆ یانەی ئاسۆ ھەژمار دەکرێت.
١٠- بە ھۆی ھەڵوێستی جوان و شایستە لە لایەن دەستەی کارگێری یانەی سۆران و جەماوەری یانەی سۆران لە یاری یانەکەیان بەرامبەر بە یانەی سیروانی نوێ لە خولی نایابی کوردستان، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی سزای ئامادەنەبوونی جەماوەری یانەی سۆران لە یاری داھاتووی یانەکەیان، لە یاریگە یانەی سۆران.
١١- ئاگاداری سەرۆکی یانەی سۆران دەکەینەوە، سبەی یەکشەممە ١٩/١/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٤:٠٠ ـی ئێوارە، لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبێت بۆ کاری پێویست.
١٢- چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەم ھەفتەیە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
• خولی پلەیەکی کوردستان ـ رۆژی چوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠.
• خولی نایابی لاوانی کوردستان ـ رۆژی ھەینی ٢٤/١/٢٠٢٠.
• خولی نایابی کوردستان ـ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بەمشێوەیە:
یارییەکانی رۆژی پێنجشەممە ٢٣/١/٢٠٢٠
شێروانە × زاخۆ
زێرەڤانی × سۆران
برایەتی × پێشمەرگەی ھەولێر
پێشمەرگەی سلێمانی × ھەندرێن
یارییەکانی رۆژی ھەینی ٢٤/١/٢٠٢٠
دھۆک × ھەولێر
نەورۆز × دەربەندیخان


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad