ZNA – ههولێر
خۆپیشاندەران جارێكی تر دهستیان به خۆپیشاندان كردهوه و ئهم جاره لە نەجەف بارەگای کەتائیبی حزبوڵایان سووتاند و دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەشیان داخست.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق دهستی پێكردهوه و لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران، بارەگای میلیشیای کەتائیبی حزبوڵای عێراقیان بە تەواوی سووتاند، کە دەکەوێتە نزیک پردی ئیسکان، هاوکات سەدان خۆپیشاندەری دیکەی شارەکە، دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەکان سووتاند، بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەکی زۆری فەرمانگە حکومییەکانیان داخست، تا رێگری لە دەوامی فەرمانبەران بکەن.
ھاوكات لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەش خۆپیشاندەران، هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە و فراوانترکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەکەن.
ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە |