English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: بوونی ئەمریکا لە عێراق لە قازانجی گه‌لی عێراقە
2020-01-19 [07:46 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرەڕای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق دەنگ بۆ پرۆژەبڕیارێک درا کە سەرجەم هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە بکشێنەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێ، هیچ پلانێکیان بۆ کشانەوە لە عێراق نییە.

جۆناسان راس هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامه‌وانانی راگەیاند "پێموایە روونە کە رێککەوتنی گشتی لە عێراق ئەوەیە کە هێزەکانی ئەمریکا بە نیازێکی باش لە عێراقن".

یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی، بوونی ئەمریکا لە عێراق "لە قازانجی عێراقە و ئەمن و ئاسایشی زیاتر بۆ گەلی عێراق دەستەبەردەکات".

دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌ رۆژی 05-01-2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، دەنگی لەسەر پرۆژەبڕیارێک بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان دا.

 





ئەم هەواڵە 4654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad