English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ست به‌كارده‌بێت
2020-01-19 [08:09 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئیداری و ئەفسەرانی پۆلیس، عەمید دلێر نەجار وەکو بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر وەك ئەندامی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق دەستبەكار دەبێت. سوپاسیشی كرد كە لەماوەی رابردوودا وەك بەڕێوەبەری پۆلیس رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری ھەولێر، ھەروەھا پێرۆزبایی لە عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر كرد و ھیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

عەمید دلێر نەجار، لە وتەیەكیدا رایگەیاند، كە بەڵێن دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێیسپێردراوە و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزێت.

چەند رۆژێك لەمەوبەر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دا بە پلە بەرزكردنەوەی عەمید دلێر نەجار، ھاوكات وەك بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانیكرد.

 





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad