English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران نەیتوانی زانیارییەکانی نێو سندووقە رەشەکانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بخوێنێتەوە
2020-01-19 [08:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە رایگەیاند، لە تاران نەتوانراوە زانیارییەکانی سندووقە رەشەکانی فڕۆکەکە بخوێنرێنەوە و لەگەڵ شارەزایانی کەنەدا، فەرەنسا و ئەمریکا هەوڵدەدەن لە شاری کیێڤ، پایتەختی ئۆکراینا زانیارییەکانی نێو هەردوو سندووقە رەشەکە بخوێننەوە.

 

حەسەن رەزائیفەر، سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە تاران نەتوانراوە زانیارییەکانی نێو هەردوو سندووقە رەشەکە بخوێندرێنەوە، بۆیە هەوڵدەدەرێت ئەو کارە لە ئۆکراینا بە هاوکاریی شارەزایانی کەنەدا، فەرەنسا و ئەمریکا بکرێت.

 

حەسەن رەزائیفەر ئەوەیشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو کارە لە ئۆکراینا سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا سندووقەکان رەوانەی فەرەنسا دەکرێن.

 

لە سەرەتای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا ئێران رەتیکردەوە سندووقە رەشەکان رەوانەی دەرەوەی وڵاتەکەی بکات و جەستن تروودۆ، وەزیری دەرەوەی کەنەدا کە گوشار دەخاتە سەر ئێران بۆ بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی دروست و چڕ لە رووداوەکە، داوای لە ئێران کردبوو سندووقەکان رەوانەی فەرەنسا بکات.

 

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئاماژەی بەوە کردبوو، فەرەنسا یەکێکە لەو چەند وڵاتە کەمەی جیهان کە توانای شیکردنەوەی زانیارییەکانی نێو سندووقە رەشەکانی هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی کە زیانی ئێجگار زۆریان پێگەیشتووە.

 

رۆژی چوارشەممە 08-01-2020، فڕۆکەیەکی هێڵی تاران - کیێڤ شەش خولەک دوای هەستان لە فڕۆکەخانەی تارانەوە، لە نزیک شاری شەهریار لە پارێزگای تاران کەوتەخوارەوە. تەواوی 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا کە 63 کەسیشیان کەنەدی بوون.





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad