English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایەكی چینی گرێبەست بۆ دەرھێنانی نەوت لەگەڵ عێراق دەكات
2020-01-19 [11:21 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمپانیایەکی چینی گرێبەستێکی تایبەت بە دەرھێنانی نەوت لە عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی عێراقی واژۆ دەکات کە بە بەھای ٢٧ ملیۆن دۆلارە.

کۆمپانیای چۆنگمانی تایبەت بە نەوت و گازی سرووشتی لە چین رایگەیاند، گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق واژۆ کردووە بە بەھای ٢٧ ملیۆن دۆلار و لە رێگەیەوە دەست بە ھەڵکەندنی بیرە نەوت لە عێراق دەکەن.

کۆمپانیا چینییەکە ئاماژەی بەوەشدا، گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای وێزرفورد ئەنجامداوە کە لە باشووری عێراقە.

کۆمپانیای وێزرفوردی چینی بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت و گازی سرووشتی دادەنرێت و بەرھەم و خزمەتگوزاری ھەڵکەندنی بیرە نەوت و گازی سرووشتی دابین دەکات و دواتر بەرھەمدەھێنێت.





ئەم هەواڵە 4336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad