English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا رێنمایی نوێ بۆ پەنابەران دەردەكات
2020-01-19 [11:27 AM]

ZNA-هەولێر


بەریتانیا بەنیازە رێنمایی نوێی تایبەت بە پەنابەران دەربکات لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵە بەربەستێک لەسەر پەنابەران دابنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئامادەکاری دەکات، کە لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستبەجێ بەربەستی نوێ لەسەر پەنابەرانی ئەو وڵاتە دابنێت، بەتایبەت ئەوانەی کە توانا و شارەزاییەکی کەمیان ھەیە و روویان لە بەریتانیا کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو کەسانەی یارەیدەدەری جۆنسۆنن بە ھەماھەنگی لەگەڵ جۆنسۆن، سەرقاڵی ئامادەکاری پلانەکەن کە لە رێگەوە حکوومەت دەتوانێت گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی تایبەت بە پەنابەر بکات، بۆ ماوەی ٢ ساڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چاوەڕێ دەکرێت ئەم ھەفتەیە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەو پلانە بخاتە بەر دەستی حکوومەت.





ئەم هەواڵە 5299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad