ZNA - هەولێر
رۆژنامەی زەمان لە زمان كۆمەڵەی فەنك مێدین گرووپی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، یەكێتیی ئەورپا لە پلانیدایە %75 ی ئەو ھاوكارییە داراییانە بوەستێنێت كە هەتا ئێستا پێشكەش بە توركیای دەکرد.
یەکێتیی ئەوروپا ھۆكاری کەمکردنەوەی هاوکاری تورکیای بۆ هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بە دوای نەوت گەڕاندەوە كە ئەنقەرە لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست دەستیپێکردووە .
كۆمەڵەكە ئەڵمانییەكە رایگەیاندووە، لەمەوەبەدوا تەنیا 168 ملیۆن یۆرۆ بۆ توركیا تەرخان دەكات کە پێویستە 150 ملیۆنی یۆرۆی بۆ پەرەپێدانی دیموكراتیەت و سەروەریی یاسایی دەوڵەت بەكاربێت و ئەوەی دیکە بۆ باشترکردنی ژیانی گوندییەکان بەکار بهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە دەستتێوەردانی تورکیا لە نیوخۆی لیبیا لە باکووری ئەفریقیا، مشتومڕی زیاتر وڵاتانی ئەروپای لێکەوتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 5206جار خوێندراوەتەوە |