English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرووپی Queen کۆنسێرتێک لە ئۆسترالیا سازدەکات
2020-01-19 [10:47 AM]

هەولێر – ZNA


گرووپی میوزیکیی رۆک Queen  کۆنسێرتێک لە ئۆسترالیا سازدەکات و داهاتەکەی بۆ قوربانیانی ئەگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییە لەو وڵاتە.

 

لەگەڵ ئەو گرووپەدا تینا ئارینا، ئالیس کۆپەر و ئۆلیڤیا نیوتن جۆن لە کۆنسێرتەکەدا بەشدار دەبن.

 

بەم دواییە ژمارەیەک لە هونەرمەندان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ئۆسترالیا بەخشی، لەوانە لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەکتەری سینەمایی و چالکوانی ژینگەیی کە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری بەخشی.

 

هەروەها ئیلتۆن جۆن، گۆرانیبێژی بەریتانی، بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و نیکۆل کیدمان و خانمە ئەکتەری ئۆسترالی و هاوژینەکەی بڕی 500 هەزار دۆلاریان بۆ ئەم مەبەستە بەخشی.

 

بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکە کە ماوەی چوار مانگ بەردەوام بوو، نزیکەی هەشت هەزار هێکتار دارستان سووتا و 12 کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لە مردنی زیاتر لە نیو ملیار ئاژەڵ.

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad