English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمنیم ئەلبوومێکی نوێی گۆرانیی بڵاوکردەوە
2020-01-19 [11:21 AM]

هەولێر – ZNA


راپەری ئەمریکی، ئیمینم نوێترین ئەلبوومی خۆی بەشێوەی سوپرایز بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.

 

 ئەو راپەر یازدەمین ئەلبوومی بەشیوەیەکی لەناکاو لە پێگە میوزیکییە و یتویب بڵاوکردەوە و پێشتر هیچ زانیارییەکەی لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی نوێ بڵاونەکردبووەوە.

 

ئەلبوومەکە بەناوی Music to be Murdered byیە و لە 20 گۆرانی و راپ پێکهاتووە، جگە لە ڤیدیۆکلیپێک بەناوی Darkness، تێیدا داوا دەکات یاسای بەکارهێنانی چەک لە ئەمریکا تووند بکرێت.

 

ئەو راپەرە تەمەن 47 ساڵە لە ڤیدیۆکلیپەکەیدا تیشک دخاتە سەر رووداوی تەقەکردنەکەی لاس فیگاس لە فێستیڤاڵی The Route 91 Music لە ئۆکتۆبەری 2017، کە لە 58 کوژران و 413 کەسیش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad