English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری كارەبا: كار بۆ چاككردنەوەی هەردوو وێستگەی كارۆئاوی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان دەكرێت
2020-01-19 [02:48 AM]

ZNA- هەولێر



 وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی رێكەوتی 19/1/2020 سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكارو راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئامادەیبوون؛ وەزیری كارەبا باسی لە گرفت و كێشانە كرد كە لەچەند هەفتەی رابردوودا رووبەرووی سێكتەری بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا بووەتەوە بەهۆی هەڵكشانی خێرایی خواستی كارەبا، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچارەسەركردنی یەكەكانی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ، لەم رووەوە بڕیارە بەمنزیكانە تیمەكانی وەزارەت بەهاوكاری كۆمپانیا پسپۆرەكانی تایبەت بە كاری چاككردنەوەی یەكەكانی وێستگە كارۆئاوییەكان دەست بەكارەكانی چاككردنەوە لەهەردوو وێستگەی بەنداوەكە بكەن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی هەردوو پرۆژەی سكادا و دانانی وێستگەیەكی 165 مێگاواتی كارەبا بوو لەسەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو كۆنترۆڵی كارەبای راسپارد بۆ سەرپەرشتیكردن و رێكخستنی لایەنی تەكنیكی و هونەری تاوەكو لەدوای تەواوبوونی دانانی وێستگەكە كە بڕیارە 8 مانگ بخایەنێت كارەكانی گواستنەوەو وەرگرتنی ئەو بڕە كارەبایە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستان ئامادە بێت، سەبارەت بەكاری كۆمپانیاكانیش وەزیری كارەبا لەمبارەیەوە وتی: پێویستە سەرجەم كۆمپانیاكانی كارەبا پابەندی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت بن و هەروەكو چۆن وەزارەتی كارەبا كار ئاسانی و هاوكاریی هەموو كۆمپانیاكان دەكات هەرواش لێپرسینەوەی توندیان ئاراستە بكات لەكاتی كەمتەرخەمی و بوونی هەر كەموكورتیەك .


وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات كە خۆشبەختانە وەزارەت توانی لەماوەی رابردوودا 200 مێگاوات كارەبای لێ بەرهەم بهێنێت و بڕیاریشە بەمنزیكانە كۆمپانیا جێبەجێكارەكانی وێستگەی خەبات پرۆژەكە رادەستی وەزارەتی كارەبا بكەن.





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad