English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێتە گرێ كوێرە
2020-01-20 [12:23 PM]

Zna- هه‌ولێر


هاوپەیمانێتی سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، لە دوایین کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەسەر تێپەڕاندنی قەیرانی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی و پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی، کە کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رێککەوتوون.

بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوانیان کاندیدەکان لەلایەن هاوپەیمانێتی فەتح پێشنیاز دەکرێن و کورد و سوونەش رۆڵیان لە یەکلایی کردنەوەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە دەبێت.

رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە "موقتەدا سەدر و هادی عامری لەسەر تێپەڕاندنی قەیرانی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی و پێشنیازکردنی چەند کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق رێککەوتوون، لەنێو کاندیدە پێشنیازکراوەکاندا هەریەک لە عەلی شوکری، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق  و محەمەد عەلاوی هەن".

بەهۆی رێگرییەکانی خۆپیشاندەران و دواتریش دژایەتیکردنی هاوپەیمانێتی سائیروون بەرامبەر بەو کاندیدانەی پێشکەش بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کراون. سەرۆک کۆمار ئامادەنەبووە رایانبسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنەکەی سەدر و عامری کاندیدەکان لەلایەن هاوپەیمانێتی فەتح بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز دەکرێن و پێش ئەوەی رادەستی سەرۆک کۆماریش بکرێت، ئاراستەی هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە دەکرێن، بۆ ئەوەی کەسێکی شیاو دیاری بکەن.

سائیروون و فەتح لە رێککەوتنەکەیاندا جەختیان لە یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆک وەزیران لە چەند رۆژی داهاتوودا کردووەتەوە، هەروەها حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کاتی دەبێت و ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیرانیش کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

لە کۆتایی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران راگەیاند، تاوەکو ئێستاش بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان نەتواندراوە کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە رابسپێردرێت.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad