English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان: به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ كپكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هەرگیز جێگەی قبووڵ نییه
2020-01-20 [01:05 AM]

ZNA-هەولێر


نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، بەکارھێنانی توندوتیژی بۆ کپکردنی خۆپیشاندانەکانی بە ناردروست دەزانێت و داوای ھەنگاونان بۆ چاکسازی و ھێشتنەوەی خۆپیشاندانەکان بە ھێمنی دەکات.‌

بەو پێیەی خۆپیشاندانەکانی عێراق وا پێ دەنێنە مانگی چوارەمەوە، خاتوو جینین ‌ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان ۆ کاروباەری عێراق، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای دەستکردنەوە بە چاکسازی دەکات و نیگەرانیی خۆشی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ دەردەبڕێت و جەختی لەسەر گرنگیی ھەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی عیراق کردووەتەوە و دەڵێت راستە پرۆسەی ھەستانەوە لەسەر ئاستی دەوڵەت و کۆمەڵگە تاڕاددەیەک سەختە،‌ بەڵام لەوپەڕی پێویستیشدایە". 

خاتو جێنین گوتی: "لەم مانگانەی دواییدا، سەدان ھەزار عێراقی لە ھەموو چین و توێژەکاندا ڕژانە سەرشەقامەکان بۆ دەربڕینی ھیوا بۆ ئایندەیەکی باشتری بێ گەندەڵی و بەرژەوەندیی حیزبی و دەستێوەردانی بێگانە و لەلایەکی ترەوە، کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی ھێمن و چەندان بەڵێنی جێبەجێنەکراوی ساڵانی رابردوو بوونە مایەی سەرھەڵدانی قەیرانی متمانە." 

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەو ھەنگاوانەی کە تا ئێستا سەبارەت بە نیگەرانییەکانی خەڵک نراون، ھەر بێبایەخ دەمێننەوە، گەر تەواو نەکرێن و بۆ پرۆسەی ھەستانەوە، یەکیەتی و یەکڕیزیی ناوخۆیی و بڕیاری شێلگیرانە زۆر پێویستن لە ‌ھەمبەر بەرژەوەندییە حیزبییەکان و دەستێوەردانی بێگانە، یان لە ‌بەرامبەر ئەو ئاژاوەگێڕانەی کە دەیانەوێت ئارامیی عێراق بشێوێنن."

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە: "چڕبوونەوەی گرژییە ھەرێمییەکانی ئەم دواییە بوونە مایەی لادانی سەرنج لەسەر کارە ناوخۆییە نیوەچڵەکان، بەھەر حاڵ، پەرەسەندنە جیۆپۆلیتییەکان نابێ ببنە مایەی فەرامۆشکردنی داواکارییە رەواکانی خەڵکی عێراق، چونکە ئەمانە تەنھا دەبنە مایەی تووڕەیی و بێمتمانەیی زیاتری خەڵک". 

وێڕای ھاندانی دەسەڵاتەکانی عێراق بۆ پاراستنی خۆپیشاندھانە ھێمنەکان و داواکردنیشی لە خۆپیشاندەران بۆ پاراستنی ھێمنی و خۆدوورگرتن لە توندوتیژیی پەرچەکردارانە و کاری تێکدەرانە، خاتو جێنین دەڵێت: "بەکارھێنانی توندوتیژی بۆ کپکردنەوە خۆپیشاندانەکان، ھەرگیز مایەی قبووڵ نییە و بگرە پێویستە پێشیشی پێ بگیرێت و ھیچ شتێک بە ‌قەت کەشی ترس زیانبەخش نییە، ھەروەھا لێپێچینەوە و دادوەریی لەپێناو قوربانیان بۆ بنیاتنانەوەی متمانە و رەوایی بوون و ھەستانەوە زۆر گرنگن." ‌





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad