English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشداری‌کردنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشایەوە
2020-01-20 [01:48 AM]

ZNA- هەولێر


بەشداری‌کردنی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی داڤۆس هەڵوەشایەوە

ئەمڕۆ عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ سوید بە مەبەستی بەشداری‌کردن لە دانیشتنی داڤوس کە بڕیارە ڕۆژانی ٢١ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە لە سویسرا بەڕێوەبچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

مووسەوی گوتی: بەرنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوە سەرەڕای بانگهێشتنی فەرمی هەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنێکی دیکەیان گرتووەتەبەر.

ئێران ساڵانی پێشوو لە ئاستی وەزیری دەرەوە و زۆر جاریش لە ئاستی سەرۆک کۆمار لە کۆنفرانسی ساڵانەی داڤۆس بەشداریی کردووە.





ئەم هەواڵە 4594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad