English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توانای دابینکردنی گازی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دابەزیوە
2020-01-20 [02:32 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی كارەبای عێراق بەئاژانسی بلوومبێرگی  رایگەیاندووە، ئێران دەستی بە كەمكردنەوەی هەناردی گازی سروشتی بۆ عێراق كردووە.

وەزارتی کارەبای عێراق دەڵێ هەناردی گازی ئێران بۆ عێراق لە 25 ملیۆنەوە كەمكراوەتەوە بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا،ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق پێویستی بە 3 ساڵە بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستی لە كارەبای نێوخۆدا پڕبكاتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە ، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە عێراق جیا لە ھەرێمی كوردستان ، بەرێژەی %27 كەمیكردووە و بەر لەم ھەنگاوەش ،  ئێران رۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتیی بۆ عێراق دابین دەكرد و لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا كەمی کردووە.





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad