English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... شانەیەكی تیرۆر هەڵوەشێنرایەوە
2020-01-20 [04:08 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند، توانرا شانەیەكی تیرۆر لە شاری موسڵ بدۆزرێتەوە و هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیەكە لە راگەیەنراوێكدا وتی، بەكردەیەكی جۆری مەفرەزەكانی هۆبەی هەواڵگری سەربازی لە فرقەی 16 و بەهاوكاری هەواڵگری لیوای پیادەی سێ و بەپشت بەستن بە زانیاری ورد توانرا شانەیەكی تیرۆر بدۆزنەوە و بچنە ناو شانەیەكە و هەڵبوەشێنرێتەوە.

وتیشی، ئەو شانەیە لە ناوچەكانی بەنداوی موسڵ و ناوچەكانی چاكسازی كشتوكاڵی لە بەری راستی موسڵ و پردی گوێر چالاك بوو.

باسی لەوەش كرد، ئەندامانی ئەو شانەیە بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad