English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی بەدەست ھێنایەوە 
2020-01-20 [04:25 AM]

ZNA  - ھەولێر



کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە راھێنانەکانی ئەمڕۆ ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، بە گەڕانەوەی یەکێک لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، ئەمڕۆ عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە راھێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بیندراوە و قۆناغ بە قۆناغ لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دیمبلی ھەوڵدەدات بە زووترین کات بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان و لە ئێستادا لە دوا قۆناغی چارەسەری پزیشکی دایە و بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکان دەکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا تەنھا رەزامەندی تیمی پزیشکی یانەی بەرشەلۆنە ماوە بۆ ئەوەی دیمبلی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad