English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەك: ئەمڕۆ یان سبەی سەرۆكی وەزیرانی عێراق دەستنیشان دەكرێت
2020-01-20 [04:36 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، ناوێكی نوێ هاتە ناو هێڵی كاندیدانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی عێراق لەپاڵ ئەو سێ ناوەی پێشتر بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەستنیشان كرابوون.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە كرد، تاكو ئێستا چوار ناو بۆ ئەو پۆستە كاندید كراون، ئەوانیش هەریەك لە "عەلی شوكری" و "مستەفا كازمی" و "محەممەد تەوفیق عەلاوی" و بەم دواییەش ناوی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی زیادر كرا.

ئاماژەی بەوەدا، "عەلی ئەمیر عەلاوی" بەشێوەیەكی خێرا لە بەیروتەوە بەرەو بەغدا هاتەوە تاكو دیداری سەرۆكی كۆمار ئەنجام بدات، وتیشی، راگەیاندنی یەكێك بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ یاخود سبەی بەیانی دەبێت.

پێشتر محەممەد خالدی سەرۆكی كوتلەی "بروسكەی خێر" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێی وابوو دووشەممە سەرۆكی وەزیرانی نوێ رادەسپێردرێت.

خالدی وتیشی، سەرۆكی كۆمار كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران رادەسپێرێت.

روونی كردەوە، ئەو كەسایەتییە لەلایەن گەل و خۆپیشاندەرانەوە قبوڵكراوە، بەڵام وردەكاری زیاتری لەبارەی ئەو كاندیدە نزیكە نەدركاند.

 

بەغدادلیەوم





ئەم هەواڵە 1138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad