English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنادا داوای ورگرتنەوەی خێرای سندووقە رەشەکەی فرۆکەی ئۆکرانیایی دەکات
وەزیری دەرەوەی کەنەدا
2020-01-20 [04:38 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی کەنەدا فرانسوا فیلیپ شامپاین،  لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەروەی ئێراندا، داوای کردووە سندووقە رەشەکەی فرۆکەی ئۆکراینی کە لە ئاسمانی تاران بەردرایە خوارەوە، بە خێرای رادەستی کەنەدا بکرێت.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی وڵاتەکەی دا ئاشکرای کرد کە به وەزیری دەرەوەی ئێرانی گوتووە دەبێ بە خێرایی سندووقی رەشی ئەو فرۆکە ئۆکرانیاییە بداتەوە کە لە ئاسمانی شاری تاران بە هۆی دوو مووشەکی سوپای پاسداران خرایە خوارەوە.

کەنەدا دەیهەوێت پسپۆڕانی بوارکە بە شەفافی لە چۆنیەتیی خستنە خوارەوەی  فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ بکۆڵنەوە کە ١٧٦کەسی تێدابوو و هەموویان گیانیان لەدەست دا.

بەر لە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی کەنەدا، حەسەن رازایی‌فەڕ سەرۆکی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی رووداوە ئاسمانییەکانی ئێران گوتبووی کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت سندووقە رەشی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لای خۆی رابگرێت.

 

لەگەڵ رادەست‌نەکردنی سندووقی رەشی ئەم فڕۆکە ئەنگێوراوە، ئەم گومانە بەهێز دەبێت کە سوپای پاسداران بە ئەنقەست فرۆکەکەی بەردابێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad