English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا لیستێكی سزای نوێ لە دژی توركیا ئامادە دەكات
2020-01-20 [05:09 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، جۆزێڤ بۆریل رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا راسپێردران لیستێكی سزا لەدژی توركیا ئامادە بكەن و ناوی بەرپرسان و قەوارەكان دیاری بكەن.

بۆریل وتیشی، یەكێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانی ئازادی هاوتوچۆ لە گەرووی هورمز پێشوازی لە پێكهێنانی هێزێكی دەریایی ئەوروپی دەكات.

هەر ئەمڕۆ پێش ئەوەی كۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبەرلین بۆ ئاشتی لە لیبیا دەست پێبكات، یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هەر هەڵكەندنێكی نایاسایی بۆ سوتەمەنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە ئاوەكانی قوبرس هۆشداری دایە توركیا.

رۆژی شەممەی رابردوو جۆزێڤ بۆریل لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، پێویستە لەسەر سەرجەم ئەندامانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بۆ سەقامگیری و ئاسایشیی هەرێمی نەبەن.

وتیشی، توركیا نیازی وایە چالاكییەكی نوێی هەڵكەندن بۆ سوتەمەنی لە سەرجەم ناوچەكە ئەنجام بدات، ئەمەش بەداخەوە بەرەو ئاراستە پێچەوانە دەچێت.

یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، لەماوەی داهاتوو سزا دەخانە سەر ئەو كەسایەتی و قەوارانەی لە چالاكییە رێگەپێنەدراوەكانی هەڵكەندن بۆ سوتەمەنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسن، یاخود دەستیان لەو چالاكییەدا هەیە.

بۆیە رۆژی دووشەممە لیستێك لەو ناوانە لە گفتوگۆكانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە بركسل دەخرێتەروو.

لەو میانەیەدا سزاكان لەسەر شێوەیە قەدەغەكردنی هاتن بۆ خاكی یەكێتی ئەوروپا و بەستنی داهات دەبێت، هەروەها قەرزی پارە لەو كەس و قەوارانە لە لیستەكە ناویان دێت، قەدەغە دەكرێت.

 

ئەلعەرەبیە





ئەم هەواڵە 4912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad