English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس و به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌
2020-01-20 [06:33 AM]

نووسینی: تەیب زرار شێروانی



ڕێكخراوی ئابوری جیهان ڕێكخراوێكی نێوده‌وله‌تی بێلایه‌نه‌ ، قازانج نه‌ویسته ، گرنگی ده‌دات به‌ به‌ره‌وپێش بردنی ئابوری جیهان و سیاسه‌تی ئابوری و ئاسایشی ئابوری ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و‌ پیشه‌سازی و بازرگانی به‌ ڕێگه‌ی زانستی ، ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌سالی 1971 دامه‌زراوه‌ و سالانه كۆڕبه‌ندێك ساز ده‌كات له ‌داڤۆسی رۆژهه‌لاتی سویسرا كه‌ هه‌وارگه‌یه‌كی گه‌شتیاری زستانه‌یه‌ له‌زنجیره‌ چیاكانی ئه‌لپ ‌.‌ 
ئه‌م ساڵ یادی په‌نجا ساله‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌ و له‌21-24/1/2020 له‌ژێر ناونیشانی (له‌پێناو جیهانێكی خۆڕاگر و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام) كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 3000 كه‌س له‌118 وولاتی جیاواز له‌ سه‌رۆكی وولات و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و نوێنه‌ری 1000 كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات. 
له‌كۆڕبه‌ندی ئه‌م ساڵدا 175 پانێڵ و گفتوگۆی تایبه‌ت له‌سه‌ر 7 بواری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چن كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1-چۆنیه‌تی رزگاركردنی زه‌وی 
 2-كۆمه‌لگا و ئاینده‌ی كار
 3-به‌كارخستنی ته‌كنولوجیا بۆ خزمه‌تی خه‌لك 
 4-باشتركردنی چالاكیه‌ بازرگانیه‌كان 
5- زامن كردنی ئاینده‌یه‌كی باشتری ته‌ندروستی.
له‌گه‌ل دووته‌وه‌ری گرنگی جیۆسیاسی.
 
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندەکە دەکات و چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدات، لەنێویاندا لەگەڵ هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و گۆتیریس سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.
 
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پانێڵێک دەکات لەژێر ناونیشانی (ناجێگریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، سەرنجی پانێڵەکە لەسەر عێراق و گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیە، هاوکات باس لە قەیرانەکان و پرسی سەقامگیری و ئاشتی ئێستای عێراق دەکرێت.

جگه‌ له‌ گرنگی پانێڵ و گفتوگۆكانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌ دیدار و كۆبونه‌وه‌ی زۆر گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند ڕۆژێك چانسێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ به‌شداره‌كان زۆرترین دیدار له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌م بۆنه‌یه‌ش بقۆسترێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه‌ ده‌بینین له‌ ساڵی 1994دا شیمۆن پێرێز، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئیسرائیل لەگەڵ یاسر عەرەفات، سەرۆکی پێشووی فەڵەستین لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان گەیشتنە رێککەوتنی ئاشتی. پێشتر لە ساڵی 1988یشدا سەرۆکوەزیرانی یۆنان و تورکیا هەر لە پەراوێزی ئەم کۆڕبەندە کێشەکانی نێوانیان چارەسەرکرد.

بۆیه‌ به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م بۆنه‌دا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ و ئاستی به‌شداری سه‌رۆكی هه‌ریم له‌ئاستی به‌شداری سه‌رۆكی وولاتان ده‌بێت له‌رووی پرۆتۆكۆلی.
ئومید ده‌كه‌ین دیبلوماسیه‌تی سه‌رۆك و دیداره‌كانی به‌خێر و خۆشی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندی كوردستان له‌گه‌ل وولاتان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان كه‌ ئێستا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بریاری سیاسی وولاتان و جیهان هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad