English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا و سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
2020-01-20 [07:22 AM]

ZN- هەولێر


کۆشکی سپی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە داڤۆس بڵاوکردەوە و بەپێی بەرنامەکە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرۆک کۆدەبێتەوە لەوانە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆشکی سپی بەرنامەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیمۆنێتا سۆماروگا، سەرۆکی سویسرا و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆدەبێتەوە. 

 

پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمى به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

 

هاوکات بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەم لە کاژێر 18:00 گوتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەکەریا، پێشکێشکاری سی ئێن ئێن چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەکرێت.

 

سبەی سێشەممە 21-01-2020، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس لە شارۆچکەی داڤۆس لە رۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبکات، لە کۆڕبەندەکە دەیان سەرکردە، گەورە بازرگان و چالاکوان بەشداریدەکەن، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad