English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ داوایەک لە ئەنجومەنی پیران دەکات
2020-01-21 [07:54 AM]


سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئەنجومەنی پیران دەکات هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوورخستنەوەی رەت بکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئەمریکا تۆمەتەکانی لێپێچینەوەی رەت کردەوە، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەدژی تۆماریان کرد و دیموکراتەکان لەو ئەنجومەنەدا باڵادەستن و داوای لە ئەنجومەنی پیران کرد دەستبەجێ ئەو سکاڵايه‌ رەت بکەنەوە.

ترەمپ، لە یاداشتنامەیەکدا لەدژی هەوڵەکانی دوورخستنەوەی گوتی: "پێویستە ئەنجومەنی پیران دەستبەجێ هەردوو مادده‌ى لێپێچینەوە و بێ تاوانى سەرۆک رەت بکاتەوە".

"یاداشتنامەی دادگاييكردن" کە لە 116 لاپەڕە پێکهاتووە، هەوڵ دەدات هه‌ردوو تۆمه‌تى خراپيی بەکارهێنانی دەسەڵات و دانانی بەربەست لەبەردەم کاری کۆنگرێس لەدژی سەرۆکی ئەمریکا کە سەر بە کۆمارییەکانە پوچەڵ بکاتەوە، ئەمەش یەکەم بەرگريكردنى گشتگیرە له‌لايه‌ن ترەمپه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگاییکردنی لە ئەنجومەنی پیران کە کۆمارییەکان تێيدا باڵادەستن دەست پێبكات.





ئەم هەواڵە 4561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad