English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕە پارەیەك بۆ كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان خەرج دەكرێت
2020-01-21 [07:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكرای دەكات مانگانە 100 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری كەسوكاری شەهید و ئەنفال خەرج دەكرێت.

داماو محەمەد عەزیز، بەرێوەبەری گشتی شەهیدانی هەولێر بە باسی راگەیاند: بەردەوامن لە پێدانی پارە بە كەسوكاری  شەهیدان بۆ چارەسەری تەندروستی، ده‌شڵێت، مانگانە 100 ملیۆن دینار لە لایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆ خەرجی چارەسەری تەندروستی بۆ كەسوكاری شەهیدان خەرج دەكرێت لەو بڕە پارەیە 34 ملیۆن دیناری بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر دەبێت ئەوەی تریش بۆ پارێزگاكانی تر دەبێت".

مەرجەكە ئەوەیە وارسی پلەی یەکی شەهیدی سەنگەر بێت، لەگەڵ وارسی پلەی یەکی ئەنفال کراوبێ، دەبێت راپۆرتی پزیشكی و  پسولەی پارەكەی هەبێت.

ئه‌و روونی كردەوە، زیاتر لە 2 هەزار فایلی تەندروستیان لەلایە و بە وەجبە پارەیان بۆ خەرج دەكرێت گوتیشی:" پارەكە بەراورد بە دۆسیەكان كەمە، بەهۆی قەیرانی دارایی دۆسیەكی زۆرمان لەسەر ماوە پسولەی خەرجی تەندروستی بۆ ساڵی 2012 تەواو بووە، 2013 خەریكە تەواو دەبێت، زۆر لەپاشین چونكە بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو خەرجیانە وەستابوو".

ئەوانەی پسولەیان هەیە  بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 ، بۆیان خەرج دەكرێت چونكە لە ساڵی 2017وە ئەو بابەتە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان راگیراوە و دراوەتە وەزارەتی  تەندروستی.

بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014وە خەرجی چارەسەری تەندروستی بۆ كەسوكاری شەهیدان وەستابوو، لە ساڵی 2018وە دەستی پێكردۆتەوە.

داماو محەمەد، روونی كردەوە خەرجی چارەسەری كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان  جۆراوجۆرە كەمترینی 200 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 2 ملیۆن دینارە.

 

 





ئەم هەواڵە 3034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad