English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگەی ئەیاد عەلاوی لە بارەی ھەواڵی کۆچی دواوی ناوبراو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
2020-01-21 [12:17 PM]

ZNA-هەولێر


نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/1/2020 روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراوی ره‌تكرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی عه‌لاوی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری "وڵاتێكی دراوسێ" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌شی به‌ هه‌وڵی پێشوه‌خته‌ بۆ "تیرۆركردنی عه‌لاوی" وه‌سف كردووه‌.

نووسینگه‌ی عه‌لاوی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ وه‌ك دوێنێ نییه‌" و روونی ده‌كاته‌وه‌، پێشتر له‌لایه‌ن به‌رزان تكریتى له‌ له‌نده‌ن هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌لاوی دراوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ و دواتریش ته‌قه‌ی لێكرا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتێكی دراوسێ به‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆیی دژایه‌تی و وه‌ستانیه‌تی له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی عێراق".

نووسینگه‌ی عه‌لاوی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێ به‌ عه‌لاوی گوتراوه‌: "ئێمه‌ له‌ دژی تۆ كارمان كردووه‌، عه‌لاویش له‌ وه‌ڵامدا پێیگوتوون كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ دژی ئێوه‌ كارم كردووه‌".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه‌، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ "گه‌له‌ راپه‌ڕیوه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌".

هاوكات نووسینگه‌كه‌ی داوا له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات، به‌ وردی و پێشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 2425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad