English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆل بە زیاتر لە ١٣ ساڵ زیندان سزا درا
2020-01-21 [12:32 PM]

ZNA-هەولێر


دادگایەک لە چین سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆلی بە ١٣ ساڵ و نیو زیندان و پێبژاردنی پارە سزا دا.

میدیا جیھانییەکان لەمبارەوە بڵاویان کردووەتەوە، مەنگ ھانگۆی، سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆل کە ساڵی ٢٠١٨ گەڕابووەوە چین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر و زیندانی کرابوو، دانی بەوەدا نابوو کە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بەرتیلی وەرەگرتووە.

بەپێی ئەو حوکمە دەبێ مەنگ ھانگۆی، جیالە ١٣ ساڵ و نیو بەندکرا، ھاوکات ٢٩٠ ھەزار دۆلار پێبژاردن بدات.

سەرۆکی پێشووی ئینتەرپۆل ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی چینیش بووە، پاش دەستگیرکرانی لەو حزبەش دەرکراوە.

ھانگۆی پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئینتەرپۆل، لە چین پۆستەکانی، وەزیری، جێگیر وەزیر و جێگری ئاسایشی گشتیی حزبی کۆمۆنیستی چین بووە و ھاوکات لە ساڵانی ٢٠٠٥ ھەت ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی پۆلیسی دەریایی چین بووە.





ئەم هەواڵە 4540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad