English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مپاپێ لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە 
2020-01-21 [12:51 PM]

ZNA  - ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە داھاتوودا یانەی پاریسی جێ دەھێلێت . 


لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی مپاپێ رایگەیاند : لە ئێستادا کاتێکی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر داھاتووم ، ئێمە لە ناوەڕاستی وەرزین و ھەوڵدەدەم ھەموو نازناوەکان لەگەڵ یانەکەم بەدەست بھێنم. 

مپاپێ گووتیشی : گەر ئێستا بڵێم روو لەیانەیەکی دیکە دەکەم ، کارێکی گونجاو نابێت بۆ یانەی پاریس سانجێرمان و من بە یارمەتی یانەکەم و ھەڵبژاردەکەم لە ئێستادا یاریزانێکی ئاست بەرزم . 

مپاپێ راشیگەیاند : لە کۆتایی ئەم وەرزە قسە لەسەر داھاتووم دەکەم لە گەڵ یانەی پاریسی ، بەڵام لە ئێستادا ھیچ لێدوانێکی دیکە نادەم. 

چاودێرانی وەرزشی ئەم لێدوانانە بەوە لێک دەدەنەوە کە مپاپێ نایەوێت تا ماوەیەکی زۆر لە یانەی پاریسی بمێنێتەوە و دەیەوێت روو لە یانەیەکی دیکە و نزیکترین یانەش بۆ گرێبەست کردن لەگەڵی یانەی ریال مەدریدە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad