English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... كارگه‌یەك داده‌خرێت
2020-01-21 [04:08 AM]

ZNA - هەولێر


 

به‌هۆی  پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئالیك داده‌خات.

 

لە رایگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوە، تێیدا هاتووە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وبه‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كارگه‌ی ئالیك بۆ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵ له‌ ناوچه‌ی بازیانی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

 

له‌ راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه‌؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و هونه‌ری نه‌بوه‌، ‌ گه‌نمه‌ شامییه‌كی نه‌شیاوی له‌ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كاندا به‌كارهێناوه‌.

 

ئه‌وشی خسته‌وه‌ته‌ رو؛ له‌ كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر نیشاسته‌دا گیراوه‌ كه‌ شیاوی به‌كارهێان نیه‌ هه‌روه‌ها؛ به‌كار نه‌هێنانی بالێت بۆ ژێر ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كراونه‌ته‌ ناو گوێنیه‌كانه‌وه تا پارێزگارییان لێبكات له‌ ته‌ڕبون یاخود مشك و قرتێنه‌ره‌كانی دیكه‌.

 

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت تا ئه‌وه‌كاته‌ی پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت.‌ 

 

 

ئاگه‌یاندنی





ئەم هەواڵە 2671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad