English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئەمەریکا لە گەرمەی گەشەکردنی ئابوریدایە، پـێشتر جیهان نەیدیوە
2020-01-21 [04:35 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە وتارێكدا لە کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس سەرۆک ترامپ رایگەیاند، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرۆکایەتی ئەمەریکای گرتووەتە دەست، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی توانیویەتی ئابوری وڵاتەکە ببوژێنێتەوە و حەوت ملیۆن كاری نوێ پەیدا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە و لە 50 هەمین کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، دۆناڵد ترامپ وتارێکی پـێشکەش کرد و تیایدا گوتی "دوو ساڵ لەمەوبەر کە لەم کۆڕبەندە قسەم کرد، گوتم دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی ئەمەریکای مەزن. ئەمڕۆ بە شانازیـیەوە ڕایدەگەیەنم ئەمەریکا لە گەرمەی گەشەکردنی ئابوریدایە، بە شێویەک کە هەرگیز پـێشتر جیهان نەیدیوە."

سەرۆک ترامپ گوتی لەوەتای ئەو بووە بە سەرۆک 7 ملیۆن کاری نوێ پەیدابوون، بەڵام لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی پـێشوو نزیکەی 5 ملیۆن کەس کاریان لەدەست دا. هەروەها لە دوو بەڕێوەبەرایەتی پـێشوو 60 کارگە داخران.

سەبارەت بە ژینگە، سەرۆک ترامپ گوتی ئەمەریکا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە پاکترین هەوا و ئاوی خواردنەوەیان هەیە. گوتیشی ئەمەریکا بەشداری دەکات لە هەڵمەتی چاندنی یەک ترلیۆن دار کە بڕیارە لەم کۆڕبەندی ئابوریـیە دەستپـێبکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad