English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا پێدانی ڤیزا بە چەند وڵاتێکی دیكە رادەگرێت
2020-01-22 [04:07 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرۆکی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی نێوی چەند وڵاتێکی دیكە دەکات کە گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بۆ ناو ئەمەریکا ڕابگرێت.

ڕۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترامپ لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە داڤۆسی سویسرا گوتی، " ئێوە دەبینن لە جیهاندا چی ڕوودەدات، پێویستە وڵاتەکەمان پارێزراو بێت."

ترامپ هیچ زانیارییەکی لەسەر نێو یان ژمارەی وڵاتەکان نەدا تەنها گوتی وردەکارییەکان " لە ماوەیەکی کورتدا" بڵاو دەکرێنەوە.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرنەڵ دەڵێت " بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە نیازە حەوت وڵاتی دیكە بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی گەشتکردنیان بۆ ئەمەریکا قەدەغە کراوە".

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەو وڵاتانە بریتی دەبن لە نایجیریا، بەلەروس، ئریتیریا، کەرغیزستان، میانمار، سودان و تانزانیا و دەشڵێت هەندێک لەو وڵاتانە تەنانەت لە پرۆگرامی ڤیزای یانسیبیش دەردەکرێن. بەڵام ئەم زانیاریانە لەلایەن کاربەدەستانەوە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە ئێستادا ئەم وڵاتانە لە لیستی قەدەغەکراودان ئێران، لیبیا، سۆمالیا، سوریا، یەمەن ڤێزوێلا و کۆریای باکور.

 

voa





ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad