English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ رێگەی نزیکە سەد گوند داخران
2020-01-22 [04:10 AM]

​ZNA - هەولێر


شەپۆلی بەفر و سەرما وسۆڵە لە دوو پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان رێگەی نزیکەی سەد گوندی داخست.

ئەو شەپۆلە  سەرما و بەفربارینەی  رووی کردووەتە رۆژهەڵاتی کوردستان  رێگەی نزیكەی سەد گوندی داخستووە  و بووەتە هۆی داخرانی قوتابخانەکان.

شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما کە رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و هەتا ئێستا  بەردەوامە. نێوەندی کەشوهەوای ئێرانیش رایگەیاندووە لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما زیاتریش دادەبەزن.

لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەش رایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ و سبەی بەشێک لە قوتابخانەکان دادەخرێن.

لە بەشێک لە ناوچەکانی پیرانشار و ورمێ نزیکەی مترێک بەفر باریوە.





ئەم هەواڵە 4540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad