English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆماریخواز و دیموکراتەکانی ئەمریکا پڕۆژەی هاوبەش بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئامادە دەکەن
2020-01-22 [06:20 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، نوێنەرانی دیموکرات و کۆماریخوازی ئەمریکا پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران ئاماده دەکەن.  

دوو سیناتۆری کۆماریخواز و دیموکرات، لیندسی گراهام و باب مەنندز بە هاوکاریی یەکتری هەوڵ دەدەن لە چوارچێوەی خولی نوێی دانووستان لەگەڵ تاران بە هاوکاریی یەکتری چوارچێوەیەکی نوێی دانووستانەکان لە گەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە رێکكەوتنێکی دیکه ئاماده بکەن.

لیندسی گراهام لە گفتوگۆ لەگەڵ "دیلی بیست" گوتبووی من و سیناتۆر مەنندز ماوەیەکە لەسەر ئەم پرۆژەیە کار دەکەین. ئێمە پێویستیمان بە رێگە چارەیەکی نوێیە و هەوڵم داوە جێگرەوەی باش بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بدۆزمەوە.

ئەم دوو سیاسەتوانەی ئەمریکا، سەرەڕای ئەوەی بیروڕایان لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی جودا بوو، بەڵام هەر دوویان دژی رێککەوتنی ناووکیی پێشووی نێوان ئێران و ئەمریکان.  





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad