English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگۆن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2020-01-23 [07:34 AM]

هەولێر – ZNA


تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌وانه‌یه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت ) له‌عێراق بڵاو بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها فۆكس نیوز ده‌شڵێت: ده‌نگۆی بڵاوه‌پێكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ئاكامی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون.

به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ به‌دووری ده‌زانین ئێران به‌مووشه‌كی بالیستی هێرش بكاته‌ سه‌رمان.

گوتیشی: له‌وانه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و بنكانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه‌، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی( پاتریۆت)  بڵاوبكه‌ینه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad