English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌در: زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی لێیدا
2020-01-23 [09:16 AM]

ZNA- ھەولێر


موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یاند.

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیاوان و ژنان.. ئێستا كاتی نیشتمانه‌، زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری لێیدا، ئایا ئێوه‌ عاشقی نیشتمان نین؟".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئاماده‌ بن بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌تان، به‌ڵێنه‌كانتان مه‌شكێنن، مژده‌ی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن كه‌ كه‌سانی باش فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، نه‌ك گه‌نده‌ڵه‌كان".

وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستی سه‌در پشتگیریكردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی سه‌ی هه‌ینی 23/1/2020ـه‌ له‌ دژی بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

پێشتریش سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کرد، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی چوارڕیانی زانکۆی بەغدا لە ناوچەی جادریە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەری بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەوە نەبێت.





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad