English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن ده‌یه‌وێ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ عێراق دابنێت
2020-01-23 [10:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، واشنتۆن ده‌یه‌وێ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ عێراق جێگیر بكات.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی به‌ تۆڕی فۆكس نیوزیان وتوه‌، دوای ئه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی ئێران وێرانه‌یه‌كی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خسته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونی سیسته‌مێكی پاراستنی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق 11 سه‌رباز تووشی مێشك له‌قین بوون.

به‌رپرسێك كه‌ ناوی ئاشكرای نه‌كرد، وتی، باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ ئێستادا ئێران جارێكی دیكه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر بنكه‌كه‌، به‌ڵام بۆ پاراستنی سه‌ربازانمان ده‌ست به‌ دانانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ده‌كه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 7690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad