English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری ناتۆ تاوتێی دوایین بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیان كرد
2020-01-23 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح لە داڤۆس، لەگه‌ڵ ئەمینداری پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ یەنیس ستولتنبرگ كۆبووه‌و دوایین بڕیاری په‌رله‌مان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی كۆماری عێراق وتی، لەمیانی دیداری سه‌رۆكی كۆمار و ئه‌مینداری ناتۆ باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کرا، هاوکات خەجت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کرایەوە، هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا.

وتیشی، ئەمینداری پەیمانی ناتۆ، دووپاتی پابەندبوونی نێردەی مەشق پێکردنی ناتۆ-ی کردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوانی سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad