English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ڤیزەی بازرگانیی بۆ ئێرانیان راگرت
2020-01-23 [12:40 PM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی نێوخۆی ئەمریكا لە رۆژی پێنجشەممە ٢٣ کانوونی دووهەمەوە پێدانی ڤیزەی بازرگانی و وەبەرھێنانی بۆ ھاووڵاتیانی ئێرانی راگرت.

بەپێی ھەواڵی ئاسۆشەیتێد پرێس، وەزارەتی نێوخۆی ئەمریكا رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، هەموو ئەو ھاووڵاتییە ئێرانییانەی كە لە ئەمریكا ڤیزەی وەبەرھێنان و بازرگانیان وەرگرتووە، مۆڵەتەكەیان ھەڵدەوەشێتەوە و پێدانی مۆڵەتی كاردكردن بە ئێرانییەکان لە ئەمریكا بۆ كاری بازرگانی قەدەغە دەكرێت.

ئەمریكا ساڵی رابردوو لە رێككەوتننامەی ساڵی 1995 كە تیایدا پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران پەرەپێدەدا كشایەوە و ئەمڕۆش پێدانی ڤیزەی بە بازارگانانی ئێرانی راگرت و مۆڵەتی مانەوە‌ی ھاووڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی ئەمریكاش كە بە مەبەستی وەبەرھێنان لە ئەمریكان، ھەڵدەوەشێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 4066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad