English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە لیستی گەندەڵی لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەربی دایە
2020-01-23 [03:23 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق لە لیستی گەندەڵیی جیهانی دا لە پلەی ١٦٢ و لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی شەشەم دایە.

رێکخراوی شەفافیەتی جیهانی نوێترین راپۆرتی لەسەر پلەبەندیی وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە و لەم پلەبەندییەدا دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەمدان بە ٨٧ خاڵ و فنلەنداش بە ٨٦ خاڵ لە پلەی دووەم دایە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە لە ١٨٠ وڵاتدا عێراق لە پلەی ١٦٢ دایە، لە پێش برۆندۆی و کۆنگۆدایە.

سودانی باشوور، سوریا، یەمەن، ڤەنزوێلا، گینیا، ئەفغانستان و کۆریای باشوور لە سەرووی لیستی گەندەڵی دان.

ئەم رێکخراوە ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارەی گەندەڵی وڵاتان بڵاودەکاتەوە و لە سفر بۆ ١٠٠ خاڵ پلەیان بۆ دادەنێت و بۆ داڕشتنی راپۆرتەکەی پشت بە داتای رێکخراوەکەکان و ١٢ دەستەی نێودەوڵەتی دەبەستێت.





ئەم هەواڵە 4828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad